ئەمریکا ژێردەریاییەک بە 154 موشەکەوە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

ئامادەکاریی دەکرێت بۆ وەڵامی ‌هێرشەکانی ئێران لە سوریا

ژێردەریایی (یو ئێس ئێس فلۆریدا)

2 ساڵ لەمەوپێش



ئەمریکا ژێردەریاییەک بە 154 موشەکەوە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و هێرشەکانی چەکدارانی سەر بە ئێران لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا بە هۆکاری رەوانەکردنی ئەو ژێردەریاییە لەقەڵەم دەدرێت.

تیم هاوکینز، وتەبێژی یەکەی پێنجەمی هێزە دریاوانییەکانی سوپای ئەمریکا بە ئاژانسی هەواڵی (ئەسۆشیەیتدپرێس)ی راگەیاندوە؛ ژێردەریایی (یو ئێس ئێس فلۆریدا) رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردوە؛ لێدوانی هاوکینز لە کاتێکدایە هیچ کاتێک ئەمریکا شوێنی ژێردەریاییەکان و گەشتەکانیان بەو شێوەیە ئاشکرا ناکات و تەنانەت پنتاگۆن وێنەی رەوانەکردنی یو ئێس ئێس فلۆریدای بڵاو کردوەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی ئەسۆشیەیتدپرێس؛ هێرشەکانی ئەم دواییانەی چەکدارانی سەر بە ئێران لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا  و جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە هۆکاربوە بۆ بڕیاری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) بۆ رەوانەکردنی ئەو ژێردەریاییە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

یو ئێس ئێس فلۆریدا هەڵگری 154 موشەکی جۆری (تۆماهۆک)ە و ئامانجەکانی بە وردی دەپێکێت و لە ئەگەری روداوانی مەترسیی بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ئەو ژێردەریاییە جوڵەی پێدەکرێت.

رۆژنامەی (وۆڵستریت جۆرناڵ) بڵاوی کردوەتەوە پنتاگۆن زانیاریی بەدەست گەیشتوە کە ئەگەری هێرش و جموجۆڵی سەربازیی ئێران لە ناوچەکە هەیە و ئەو هێرشانەش کاتی دەبێت لە بەرامبەردا ئەمریکا دەیەوێت وەڵامدانەوەی توندی بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکان و هێزەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبێت.

دوای چەند هێرشێک بۆسەر بنکە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هێرشە ئاسامنییەکەی ئەمریکا بۆسەر چەکدارانی سەر بە ئێران لە سوریا کە 19 کەسی تێدا کوژرا،وتی: ئەو هێرشە کاردانەوە هێزی سەربازیی وڵاتەکەمان بو بەرامبەر ئەو پەلامارانەی چەکدارانی نزیک لە ئێران لە دێرزۆر و چەند ناوچەیەکی سوریا کردیانە سەرهاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی جەنگ لە دژی رێکخراوی داعش.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار