ئێران سوتەمەنی موشەکەکانی لە چین و روسیا دابین دەکات

پۆلیتیکۆ دانوستانی نهێنی ئێران لەگەڵ چین و روسیا ئاشکرا دەکات

موشەکی بالیستی ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



بڵاوکراوەیەکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات ئێران بە نهێنی هەوڵی کڕینی سوتەمەنیی موشەک لە روسیا و چین دەدات.

بڵاوکراوەی (پۆلیتیکۆ) لە ئەمریکا بڵاوی کردەوە؛ ژمارەیەک دامەزراوە و کارگەی بەرهەمهێنانی ماددە کیمیاییەکان لە روسیا و چین بە نهێنی سەرقاڵی کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن و ئەگەری ئەوە هەیە دوای رێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ موشەکی دروستکراوی ئێران لە جەنگی ئۆکرانیا بەکاربهێنرێت.

ئاماژە بەوە کراوە؛ ئێران پێویستی بە سوتمەنی بەستو لە جۆری (Ammonium perchlorate) هەیە بۆ موشەکەکانی و تا ئێستا گفتوگۆ و دانوستان لە نێوان بەرپرسێکی ئەو وڵاتە و کۆمپانیایەکی روسیا و کۆمپانیایەکی چین گەیشتوەتە قۆناغی رێککەوتن.

بە پێی زانیارییەکانی ئەو بڵاوکراوەیە؛ کۆمپانیای (ئێف کەی پی) روسیا تایبەت بە بەرهەمهێنانی ماددە کیمیاییەکان دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران گەیشتوەتە قۆناغی رێککەوتن و ئێران ئەو سوتەمەنیەی بۆ موشەکی بالیستی (زولفەقار) پێویستە.

پۆلیتیکۆ ئاماژەی بەوەش کردوە کە ئەگەری هەیە دوای دابینکردنی سوتەمنیی بەستو بۆ دروستکردنی هەزاران موشەک ئەوا ژمارەیەک لەو موشەکانە رادەستی روسیا بکرێن و لە هێرشەکانی دژی ئۆکرانیا بەکاربهێنرێن.

پێش ئەو بڵاوکراوەیەی ئەمریکا ژمارەیەک ئەفسەری ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە(مۆساد) لەگەڵ ئاشکراکردنی ژمارەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکانەی کە ئێران رادەستی روسیای کردوە رایانگەیاند؛ کۆماری ئیسلامی ویستویەتی ژمارەیەک موشەکی بالیستی رادەستی مۆسکۆ بکات بەڵام لە بڕیارەکەی بۆ رادەستکردنی موشەکەکان پاشگەز بوەتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار