سەرۆک کۆماری ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات
رەئێسی: کاردانەوەی سوپای ئێران لەناوچونی تەلئەبیب و حەیفای لێدەکەوێتەوە
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران
2 ساڵ لەمەوپێش
سەرۆک کۆماری ئیران داوای کشانەوەی هێزە نێودەوڵەتییەکان و ئەمریکا لە ناوچەکە دەکات و هەڕەشەی کاردانەوەی توند لە ئیسرائیل دەکات.
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێکیدا لە یادی دامەزراندنی سوپای فەرمیی ئێران کە بە (ئەرتەش) ناودەهێنرێت، رایگەیاند؛ بونی ئەمریکا و هێزە نێودەوەڵەتییەکان لە ناوچەکە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی نییە و دەبێت چۆڵی کەن.
رەئیسی وتی: ئەگەرهەر دوژمنێک بە تایبەت ئیسرائیل ئامانجی زیانگەیاندن بێت بە ئێران ئەوا کاردانەوەی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکە دەبێتە هۆی لەناوچونی تەلئەبیب و حەیفا لە ئیسرائیل.
بە وتەی ئەو؛ بونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بوەتە هۆی ناسەقامگیریی و تێکچونی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بەڵام هێزەکانی ئێران دەتوانن ئاسایشی ئەو ناوچانە بپارێزن و کۆماری ئیسلامی لە هەر شوێنێک بێت ئاسایشی ئەو شوێنە پارێزراو دەبێت.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردوە قائانی لە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیروت لەگەڵ سەرکردەکانی حیزبوڵڵا-ی لوبنان و جیهادی ئیسلامی فەلەستین کۆبوەتەوە و پێی راگەیاندون کە ئێران زانیاریی هەیە ئیسرائیل ئامادەکاریی دەکات بۆ هێرشکردنە سەر چەکدارانی جیهادی ئیسلامی و حەماس لە سوریا و لوبنان.