کرێکارانی ئێران لە جیاتی جەژن مان دەگرن
هەڵاوسانی ئابوریی کرێکارانی ئێران هەژارتر دەکات
مانگرتنی ئەمڕۆی کرێکارانی کۆمپانیای (جیهان پارس) لە ئێران
2 ساڵ لەمەوپێش
لە رۆژی جەژندا کرێکارانی زۆربەی دامەزراوە و پاڵاوگەکانی نەوت لە ئێران بەهۆی هەڵاوسانی ئابوریی و کەمیی موچەکانیان مانگرتنیان راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە کرێکارانی زیاتر لە 16 دامەزراوە و پاڵاوگەی نەوت لە ئێران گردبونەوەی ناڕەزایەتی و مانگرتنیان راگەیاند و داوایان کرد کە بەهۆی هەڵاوسانی ئابورییەوە موچەکانیان زیاد بکرێت.
بە پێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەت هەڵاوسانی ئابوریی لە ئێران گەیشتوەتەوە زیاتر لە 49% لە بەرامبەردا حکومەت تەنها بە رێژەی 27% موچەی کرێکارانی زیاد کردوە و ئەوەش ناڕەزایەتیی لێکەوتوەتەوە.
کەمپینی ناوەندیی نەوت و غاز لە ئێران رایگەیاندوە پێویستە موچەی کرێکارانی دامەزراوە نەوتییەکان لانیکەم بە رێژەی 79% بەرز ببێتەوە و پشوەکان زیاد بکات و کاتەکانی کارکردن لە 10 کاتژمێر بۆ هەشت کاتژمێر کەم بکرێتەوە.