میلیشیاكانی كوشتن

2 ساڵ لەمەوپێش



له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

1- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی و یه‌كێتی به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و بارو دۆخ و كوشت و بڕه‌ن كه‌ ئێستا هه‌یه‌ ، ئه‌وان چه‌كدارو میلیشیاو بكوژو ببڕیان هه‌یه‌ ، ئه‌وان پیاوه‌كانیان له‌ سه‌ر فوللایت و شكانه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل خه‌ڵك ده‌كوژن ، ئه‌وان له‌ ناو گه‌ڕه‌كی ئاوه‌داندا له‌ بری گرتنی تۆمه‌تباران مناڵی 10ساڵان ده‌كه‌نه‌ قوربانی ، بۆ خه‌ڵك گرنگ نیه‌ ئه‌و مناڵه‌ به‌ گوله‌ی كێ‌ رۆیوه‌ ، بۆ خه‌ڵك گرنگه‌ ته‌ناهی و ئاسایش هه‌بێت، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی حكومه‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌بێت و ده‌زگاو ئاسایش و لێپرسینه‌وه‌و دادگاو به‌ دواداچوون هه‌بێت ، ئه‌م كوشت و بڕه‌ به‌م جۆره‌ نابێت ، گه‌نجێكی بیست ساڵ چ گوناهی هه‌یه‌ له‌ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا خه‌ڵتانی خوێن بكرێت، كه‌ به‌رپرس نیه‌له‌ كێشه‌كه‌ ، حكومه‌ت نیشتمانی پڕكردوه‌ له‌ میلیشیاكانی كوشتن ، له‌ بری یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ ، له‌ بری دروستكردنی سوپای نیشتمانی ، چه‌ك ده‌به‌خشنه‌وه‌ ، ئێ‌ چه‌ك به‌خشینه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌ی لێچاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایشی نیشتمانی بخاته‌ به‌رمه‌ترسی و وێرانی .

حكومه‌ت ده‌بێت به‌رپرسیاره‌تی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایشی نیشتمانی هه‌ڵبگرێت و به‌وه‌ خه‌نی نه‌بین شارێك له‌ شارێك ، شوێنێك له‌ شوێنێك ئارامتره‌، هه‌ر له‌مساڵدا دیارده‌ی كوشتن له‌ سێ‌ پارێزگای " هه‌ولێر ، دهۆك ، سلێمانی " و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ روویداوه‌ ، حكومه‌تیش وه‌ك خه‌ڵك ته‌ماشاده‌كات و ده‌ڵێت " خوا چاكی كات ".

2 - سوكایه‌تی به‌ خانه‌نشینان و موچه‌ خۆران ، سوكایه‌تیه‌ به‌ خودی حكومه‌ت و نیشانه‌ی نه‌بوونی حكومه‌ته‌ ، ده‌نا له‌ هه‌ركوێی دنیا شتی وا ڕووبدات و سوكایه‌تی به‌ خانه‌نشین و موچه‌ خۆر بكرێت حكومه‌ت نه‌ك ده‌كه‌وێت ، ده‌خرێت ، به‌یانده‌ركردن و خۆپاككردنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ خه‌تای حكومه‌ت نیه‌ ، زیاتر هه‌رێمه‌كه‌ وه‌ك فه‌نته‌ڵۆسی هه‌قیقی نیشانده‌دات ، حكومه‌ت له‌ بری پاكانه‌و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌ ده‌بێت به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵبگرێت ، هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا حكومه‌ت پۆلیسی نه‌بووه‌ ، پۆلیسی بوون به‌و مانایه‌ی هه‌موومان له‌ به‌رده‌م چه‌قۆی جه‌ستا بۆداین ، كه‌سیش بیر له‌ چاره‌سه‌ر ناكاته‌وه‌ .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار