لە ابو حنيفةوە بۆ فرۆید

2 ساڵ لەمەوپێش



جوتیار ڕەشید

-ابو حنيفة(نعمان بن ثابت) زانا و فەقیهی ئیسلام،ناسراو بە (الإمام الاعظم)،گەڕەکی اعظميةی شاری بەغدا بەناو ئەوەوە کراوە،ساڵی 699 لە دایک بوە و ساڵی 767 کۆچی دوایی کردوە.

-فرۆید (سیغموند شلمۆ فرۆید) بەڕەگەز جولەکە،پزیشکی مێشک و دامەزرێنەری زانستی شیکاری دەرونی،ساڵی 1856 لە دایک بوە و ساڵی 1939 کۆچی دوایی کردوە.

جیاوازی سەردەمیان 1155 ساڵە.

دەمەوێ بەراوردی ڕا و بۆچونیان بکەم لەسەر یەک شت ئەویش (خەون) ە.

دواتر پرسیاری ئەوە دەکەم بۆچی ڕاکەی ابو حنيفة پشت گوێ خراوە و نەکراوەتە بیردۆزێکی زانستی لە دوای خۆی؟

لە بەرامبەردا ڕاکەی فرۆید وەک بیردۆزی زانستی جێگیر کراوە؟

ئایا فرۆید سودی لە ابو حنيفة وەرگرتوە؟

ئایا جیاوازیەکە جیاوازی ڕادەی وەڵامدانەوەی هەردوو کۆمەڵگا نیە بۆ زانست و زاناکانی؟

1-ڕای ابو حنيفة لەسەر خەون.

ڕۆژێک پیاوێک دەچێتە لای ابو حنيفة دەڵێ دەمەوێ پێغەمبەر لە خەودا ببینم چونکە وتەیەکی پێغەمبەر هەیە دەفەرمێ (هەرکەس لە خەودا بمبینێ وەک ئەوە وایە بەڕاستی دیبێتمی)هەرچەندە من لە ڕاستی ئەو فەرمودەیە دڵنیا نیم (ئەوە زۆر لە گرنگی بەراوردەکە کەم ناکاتەوە).

ابو حنيفة بەکابرا دەڵێ بەیانی زو بڕۆ بۆسەر یەکێک لە ڕوبارەکانی ناو بەغدا، خۆت بە ئاوی ڕووبارەکە بشۆ،دواتر هەموو جلەکانیشت بە ئاوی ڕوبارەکە بشۆ،ماسی ناو ڕوبارەکە بگرە و بیبرژێنە و بیخۆ،شەو لە قەراغ ڕوبارەکە بخەوە و بەیانی وەرەوە بۆ لام.

کابرا هەموی وەک خۆی جێبەجێکرد و بەیانی چوەوە بۆلای ابو حنيفة

ابو حنيفة لێی پرسی ها کابرا ئەم شەو چیت بینی لە خەوتدا؟

کابرا زۆر بەتوڕەیی وەڵامی دایەوە،گوتی بەخوا خەوم بە ماسی و ڕوبارەوە دی!

ابو حنيفة پێی گوت:-

ئەی پیاو بیرت لای چی بێ ئەو دێتە خەوت!

بیرت لای ماسی و ڕوبار بێ ماسی و ڕوبار دێتە خەوت!

بیرت لای پێغەمبەر بێ پێغەمبەر دێتە خەوت!

2-ڕای فرۆید لەسەر خەون

فرۆید لە کورترین پێناسەی خەوندا دەڵێ:-

(خەون بریتیە لە سەرقاڵی مێشک بە بابەتێکی دیاریکراوەوە).

هەمان ڕاکەی ابو حنيفة

تاکە جیاوازی ئەوەیە

-ابو حنيفة بە تاقیکردنەوەی کۆمەڵایەتی ڕاستەقینە بە خەڵکی سەلماندوە،چونکە ئەو سەردەمە زانستی ڕوت خەڵک قبوڵی نەکردوە.

لە لایەکی کەش من پێم وایە ئەو شێوازەی ابو حنيفة شێوازە راستەقینە و کاریگەرەکەیە لەبواری کۆمەڵایەتی.

-فرۆید بە تێزی زانستی و پێناسەی کورتی هزری پێناسەی کردوە.

ئەوەش بۆ لێکۆڵەران و زانستخوازانە زیاتر وەک ئەوەی بۆ کۆی خەڵک بێ.

لە کۆتایدا دەمەوێ ئەوە بەخەڵک بڵێم،ئێستا ئێوە بە ئازادی و کەرامەت و دادپەروەریەوە سەرقاڵ نین!

بۆیە خەون بە ئازادی و کەرامەت و دادپەروەریەوە نابینن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار