ئێران بەرپرسیارێتی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل دەخاتە ئەستۆی ئەمریکا

ئەمریکا: ئیسرائیل دەستکراوەیە بۆ رێگریی لە چەکی ئەتۆمیی هێرش بکاتە سەر ئێران

عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی کۆماری ئیسلامی ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی دەڵێت دەستکراوەکردنی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران زیانی بۆ ئەمریکا لێدەکەوێتەوە.

عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵامی جەیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا کە رایگەیاندبو لە ئەگەری دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمیی ئیسرائیل ئازادە لە هێرشکردنە سەر ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.

شەمخانی لە پەیامەکەی لە تویتەر کە بە چوار زمانی (فارسی، عیبری، ئینگلیزی، عەرەبی) بڵاوی کردوەتەوە، نوسیویەتی: لێدوانی ئەو بەرپرسەی ئەمریکا دانپێدانانە کە هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر ئێران لە ئەستۆی ئەمریکا بوە و دەبێت، پێویستە ئەمریکا چاوەڕوانی دەرەنجامەکانی بێت.

پێشتر یوئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردا لە دیدارێکیدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی یۆنان رایگەیاندبو؛ ئێران لە ئێستادا کەرەستەی پێویستی بۆ دروستکردنی پێنج بۆمبی ئەتۆمیی هەیە و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ئەو مەبەستە بەرز کردوەتەوە.

جەیک سۆلیڤان دوای ئەو لێدوانەی گاڵانت لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەت لە رۆژهەڵاتی نزیک رایگەیاند؛ بە رونی بە ئێران راگەیەنراوە کە ئەو وڵاتە رێگەی پێنادرێت ببێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمیی و لەو چوارچێوەیەشدا ئیسرائیل دەستکراوەیەوە بەشێوەی سەربەخۆ کاردانەوەی لە دژی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی لە لایەن ئێرانەوە هەبێت.

لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) لە راپۆرتێکی شیکاریدا بڵاوی کردوەتەوە؛ ئەگەرچی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە قۆناغێکی مەترسیداردایە بەڵام سەرقاڵبونی ئەمریکا بە جەنگی روسیا دژی ئۆکرانیا و ململانێی لەگەڵ وڵاتی چین وای کردوە کۆشکی سپی سەرنجی زۆر لەسەر تاران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەمێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار