ئێران ; نزیکە نیوەی بریندارانی هاتوچۆ لە نەخۆشانە گیانیان لەدەست دەدەن

پۆلیسی هاتوچۆی ئێران نەخۆشخانەکان بە هۆکاری زۆربونی مەرگی برینداران تۆمەتبار دەکات

کەمال هادیانفەر، بەڕێوبەری پۆلیسی هاتوچۆی ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



پۆلیسی هاتوچۆی ئێران رایگەیاند؛ بەهۆی نەبونی بەشی فریاگوزاریی خێرا، ژمارەیەکی زۆری قوربانییانی روداوەکانی هاتوچۆ لە نەخۆشخانەکاندا گیان لەدەست دەدەن.

کەمال هادیانفەر، بەڕێوبەری پۆلیسی هاتوچۆی ئێران رایگەیاند؛ 43%ی بریندارانی روداوەکانی هاتوچۆ لە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەدا دەبنە قوربانیی نەبونی خزمەتگوزاریی پێویست و خێرا بۆ رزگاکردنیان و هەر بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست دەدەن.

هادیانفەر وتویەتی: وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ساڵێکدا نزیکەی 220 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت بۆ ئەوەی فریاگوزاریی و خزمەتگوزاریی بێبەرامبەر بۆ بریندارانی روداوی هاتوچۆ پێشکەش بکات بەڵام زۆربەی نەخۆشخانەکان بەشی فریاگوزاریی گونجاو و خێرایان نییە.

بە پێی یاسای ئێران چارەسەری برینداری روداوی هاتوچۆ لە سەرجەم نەخۆشخانە حکومییەکان بێبەرامبەرە و حکومەت ساڵانە بودجەی تایبەت بە قوربانییانی روداوی هاتوچۆ لە وڵاتەکە تەرخانی دەکات.

لە دوایین ئامارەکانی ئەو وڵاتەدا دەرکەوتوە ساڵانە 17 هەزار کەس بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دەدەن کە رێژەی 51% لە شوێنی روداوەکان و 6% لە کاتی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە و 43%یان لە ناو نەخۆشخانەکان گیانیان لەدەست دەدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار