ئەمریکا دەست دەگرێت بەسەر کەشتییەکی ماددەی هۆشبەری ئێراندا

کەشتییەک بڕی 130 ملیۆن دۆلار ماددەی هۆشبەری لە ئێرانەوە گواستوەتەوە بۆ کەنداو

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداو دەست بەسەر کەشتییەکی ئێراندا دەگرێت کە هەڵگری بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر بوە.

هێزەی دەریاوانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ رۆژی چوارشەممە لە ئاوەکانی سنوری کەنداوی عومان دەستی بەسەر کەشتییەکی ئێراندا گرتوە کە لە بەندەری (چابەهار)ی وڵاتەکەوە نزیکەی دوو تەن ماددەی هۆشبەری بەرەو ئاوەکانی کەنداو گواستوەتەوە.

لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە؛ کەشتیگەلی ئەمریکا تایبەت بە کاردانەوەی خێران دوای چاودێریکردنی ئەو کەشتییە توانیویانە دەستی بەسەردا بگرن کە بڕی یەک تۆن و (964) کیلۆ ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆئینی پێبوە کە بەهاکەی دەکاتە نزیکەی 130 ملیۆن دۆلار.

بە پێی ئامارەکان، ئەمریکا لە پێنج ماگی ئەمساڵدا دەستی گرتوە بەسەر چەند جۆرێک ماددەی هۆشبەر لە ئاوەکانی کەندا کە بەهاکەی بە 250 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە.

هێزە دەریاوانییەکانی ئەمریکا لە ساڵی رابردودا دەستی بەسەر یەک ملیۆن دۆلار ماددەی هۆشبەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گرتوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار