ئێران پێویستی بە 75 هەزار پەرستار هەیە

کۆچی بە لێشاوی پزیشکان و پەرەستارانی ئێران بەردەوامە

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەهۆی کوچ و چونەدەرەوە لە ئێران ئەو وڵاتە روبەڕوی کێشەی کەمیی پەرەستار بوەتەوە و رۆژنامەیەک ئاشکرای دەکات سەرەڕای داواکاریی حکومەت، کەمترین پەرستار هەوڵی دامەزراندن دەدەن.

رۆژنامەی (دنیای ئیقتیساد) لە ئێران بڵاوی کردەوە؛ وڵاتەکە پێویستی بە 70 هەزار پەرستار هەیە و حکومەت رازیی بوە بە دامەزراندنی 25 هەزار پەرستار بەڵام کەمترین داواکاریی بۆ دامەزراندن پێشەکەش کراوە.

ئەو رۆژنامەیە لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماژەی بەوە کردوە لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتە فۆرمی دامەزراندنی پەرستاریی بڵاو کراوەتەوە و دەرکەوتوە کەمترین کەس ئامادەیی بۆ دامەزراندن دەربڕیوە.

ئاماژەی بەوە کراوە؛ کۆچی پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستیی لە ساڵی رابردودا دوو هێندە بەرز بوەتەوە  و نزیکەی 10 هەزار پزیشک ئێرانیان بە مەبەستی کۆچ و کارکردن لە وڵاتانی دەرەوە جێهێشتوە.

ناوەندی چاودێریی کۆچ لە ئێران ئاشکرای کردوە 73%ی پزیشکان و پەرەستاران بەهۆی دۆخی ئابورییەوە هەوڵی کۆچکردن دەدەن و هەندێک ئاماریش دەریدەخەن لە ساڵێکدا نزیکەی 30 هەزار پەرەستار و خوێندکاری بواری تەندروستیی ئێرانیان جێهێشتوە.

محەمەد میرزابەیگی ، سەرۆکی ناوەندی پەرەستارانی ئێران ئاماژەی کردوە کە پەرستارانی وڵاتەکە بە مەبەستی کارکردن رو لە وڵاتانی کەنداو و ئەمریکا و ئەوروپا و کازاخستان و هەولێر لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار