تورکیای ئەردۆغان، تورکیای لەش فرۆشەکانە

2 ساڵ لەمەوپێش



ئارام ڕفعەت

تورکیای ئەردۆغان، تورکیای لەش فرۆشەکانە.

رۆژی 13ی ئۆکتۆبەری 2016

رۆژنامەی حوڕییەتی تورکی لە راپۆرتێکیدا تیشکدەخاتە سەر ئەو داهاتە گرنگەی کە دەوڵەتی تورک لە ڕێی لەشفرۆشییەوە پەیدای دەکات.

بەگوێرەی حوڕییەت، تورکەکان ساڵانە چوار ملیار دۆلارییان لە بازاڕی لەشفرۆشی دەست دەکەوێت.

حوڕییەت ناهەقی نییە کەوا بەشەوقەوە باس لەو داهاتە نیشتیمانییەی تورک بکات. بودجەی گشتی دەوڵەتی تورک لەو ساڵەدا

155 ملیار دۆلار بووە.

بەم پێیەش داهاتی لەشفرۆشی لەتورکیا هاوتای نزیکەی ‌‌٪3ی بودجەی ئەو وڵاتە بووە.

هەر بە گوێرەی هەمان راپۆرتی حوڕییەت ژمارەی لەشفرۆشەکانی تورکیا بە

100 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت .

ئەم رێژەیە لە 2020دا بۆتە 150 هەزار کەس.

دانیشتوانی تورکیا ئەمساڵ نزیکەی 85 ملیۆن کەسە.

واتە لەسایەی ئەردۆغانەوە، لە هەر 550 تورکێک یەکێکی سەرقاڵی لەش فرۆشییە.

تورکیا هەر لە ئابووریدا لە گرووپی 20 نییە.

بەڵکو لە رێژەی لەشفرۆشیش لە گرووپی بیست لە وڵاتە لەشفرۆشەکان دایە.

هەڵبەت رێژەکە زۆر لەوە بەرزترە، چونکە زۆرینەی لەشفرۆشەکانی تورکیا لە تۆماری دەوڵەتی تۆمار نەکراون و لەلا کۆڵان لەشفرۆشی دەکەن.

واتە هەم ژمارەی لەشفرۆشەکانی تورک لەوە بەرزترە و هەم ئەو داهاتەش کە رژێمەکەی ئەردۆغان لە لەشفرۆشی دەستی دەکەوێت.

بەڵام داتا و ئامارەکانی حوڕییەت بەو کەم و کورتییەشییەوە گرنگن لەبەر سێ هۆکار.

یەکەم،

حوڕییەت میدیایەکی سەر بە ئەردۆغان و رژێمەکەیەتی و سوڵتان خاوەندارێتی دەکات. هەڵبەت، حوڕییەت ئامارێک بڵاوناکاتەوە کە لەگەڵ سیاسەتی گشتی ئەردۆغاندا نەیەتەوە.

دووەم،

سەرچاوەی زانیارییەکانی حوڕییەت ئەکادیمیایە و ئەکادیمییەکانیش کەسانی موعتەبەری نزیک لە ئاکەپەن و زانییاری و داتاکانییان لەڕێی توێژینەوە و ئاماری فەرمی دەست کەوتووە.

سێیەم،

زۆربەی میدیاکانی جیهانیش لەو پرسەدا داتایەکی هاوشێوەی داتاکانی حوڕییەت بڵاودەکەنەوە.

دواجار دەمەوێت ئەوە بڵێم کە لەشفرۆشە تورکەکان دەیانجار لەو کودە وڵاتفرۆشانە شەریفترن کە پشتیوانی ئەردۆغان دەکەن، جا چ کوردەکانی باکو بن یان باشور.

لەشفرۆش تەنها جەستەی خۆی دەفرۆشێت، خائینەکانیش وڵات و نەتەوە و کەڕامەتییان دەفرۆشن.

کامییان شەریفترن....؟

لینکی ڕۆژنامەکە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار