زیاتر لە 20%ی هاوسەرەکان لە ئێران نەزۆکن

ژمارەی کەسانی نەزۆک لە ئێران زیاترە لە وڵاتانی جیهان

یەک ساڵ لەمەوپێش



بە پێی ئامارێک لە ئێران رێژەی ئەو هاوسەر و هاوژینانەی منداڵیان نابێت و نەزۆکن بەرز بوەتەوە و بەرپرسێکیش دەڵێت نەزۆکیی لە ئێران بەرزترە لە ستاندارد و پێوەرە جیهانییەکان.

محەمەد تەباتەبایی، جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران رایگەیاند؛ لە بنکۆڵکارییەکان و توێژینەوەکاندا دەرکەوتوە رێژەی 20.3%ی هاوسەرەکان لە وڵاتەکە توانای منداڵبون و وەچەخستنەوەیان نییە.

ئاماژەی بەوە کردوە لە ئێستادا 3 ملیۆن و 260 هەزار کەس لە ئێران توانای وەچەخستنەوەیان نییە و نەزۆکن.

بە وتەی تەباتەبایی رێژە و ژمارەی کەسانی نەزۆک لە ئێران بەراورد بە وڵاتانی دیکە و ستانداردی جیهانی زۆر زیاترە.

جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران رونی کردوەتەوە کە ساڵانە نزیکەی 88 هەزار کەس بە ژمارەی کەسانی نەزۆک لە ئێران زیاد دەبێت.

پێشتر ئەو بەرپرسە رایگەیاندبو ؛ گەشەی ژمارەی دانیشتوانی ئێران لە 3.9% لە ساڵی 1986 بۆ 0.6% لە ساڵی 2021 دابەزیوە و خواستی وەچەخستنەوە لە ناو خێزانەکاندا کەم بوەتەوە.

بە وتەی تەباتەبایی، ژمارەی ئێستای دانیشتوانی ئێران دەگاتە 85 ملیۆن کەس و ئەگەر وەچەخستنەوە و گەشەی ژمارەی دانیشتوان لە رێژەی ئێستادا بمێنێتەوە ئەوا کۆمەڵگەی وڵاتەکە روبەڕوی پیربونی خێرا دەبێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار