كۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی بە بەشداری سوریا بەڕێوەچوو
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكانی ئامادەكاری بۆ لوتكەی داهاتووی عەرەبی، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری و كۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی وەزارەتی وڵاتانی عەرەبی، بە بەشداری شاندێكی سوریا، لە شاری جدەی سعودیە بەڕێوەچوو.
میدیاكانی سعودیە بڵاویانكردەوە، كۆبوونەوەکە بە بەشداری شاندێكی سوریا لە شاری جدەی سعودیە بەڕێوەچوو، هەروەها سعودیە لە ئێستادا ئەركی سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەكانی لوتكەی كۆمكاری عەرەبی لە ئەستۆدایە.
هاوکات هەریەک لە محەمەد جەدان وەزیری دارایی سعوودیە و حوسام زەكی، یاریدەدەری سكرتێری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لە میانەی دیدارەكەدا ڕایانگەیاند، پێشوازی لە گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو كۆمكاری عەرەبی دەكەین و چاوەڕوانی كاری هاوبەشین لە بەرژەوەندی گەلانەكەماندا.
شاندەكەی سوریا بە سەرۆكایەتی محەمەد سامر خەلیل، وەزیری ئابوری و بازرگانی دەرەوە و ڕانیا ئەحمەد، یاریدەدەری وەزیری ئابووری بۆ كاروباری نێودەوڵەتی و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی حكومەتی سوریا بەشداریان كۆبوونەوەكەی وڵاتانی عەرەبیان لە سوریا كرد.
دوای 12 ساڵ رۆژی یەکشەممە، 7-5-2023، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، بڕیاریان دا کۆتایی بە هەڵپەساردنی ئەندامیێتی سووریا لە کۆمکارەکە بهێنن و بڕیاریاندا سووریا دوبارە وەکو ئەندامێکی ئاسایی کۆمکار مامەڵە بکات.