عێراق؛ 25 بەڕێوبەری گشتی لەكارەكانیان دورخرانەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فەرمانێکی ئەنجومەنی وەزیرانی بڵاوکردوەتەوە بە لەسەر کار لادانی 25 بەڕێوەبەری گشتی لە چەند پارێزگایەکی عێراق.
بەگوێرەی نوسراوێكی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، بە ڕەزامەندی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ، بڕیار دراوە بەكۆتاییهێنان بە ڕاسپاردنی 25 بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەت و دامودەزگا حكومی و كۆمپانیاكان.
ئەم فەرمانە ئیداریە لەگەڵ بڕیارەكەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران دێت، لە كۆبونەوەكەیدا كە لە 2ی ئایاردا بەڕێوەچو، پاكێجێكی فراوانی بڕیارەكانی چاكسازی كە بریتی بو لە پەسەندكردنی دورخستنەوەی نزیكەی 60 بەرپرس بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتە جیاجیاكان، وەك بەشێك لەوەی كە بە یەكەم قۆناغی پرۆسەی گۆڕانكاری گشتگیر لە پۆستەكانی بەڕێوەبەرە گشتییەكان لە وڵاتەكەدا ئەنجامدەدرێت.
بابهتی پهیوهندیدار