کۆشکی سپی: ئێران 400 فڕۆکەی خۆکوژی رادەستی روسیا کردوە

ئێران لێدوانی وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رەت دەکاتەوە

جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا

2 ساڵ لەمەوپێش



کۆشکی سپی رایگەیاند ئێران ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی رادەستی روسیا کردوە و کۆماری ئیسلامی رەتی دەکاتەوە بوبێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی کەنداوە.

جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند؛ مۆسکۆ و تاران سەرقاڵی بەرفراوانکردنی ئاستی هاوکارییە سەربازییەکانیانن و ئێران لە مانگی ئابی ساڵی رابردوەوە تا ئێستا 400 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری (خۆکوژ)ی رادەستی روسیا کردەوە.

کیربی وتوشیەتی: هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە رێگریی و دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان و نەوتهەڵگرەکان لە گەروی هورمز بوەتە هۆی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی کەنداو.

لە بەرامبەر لێدوانی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامی زیاترین سنوری ئاویی لە کەنداو هەیە و پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچەیە.

کەنعانی وتویەتی: لێدوان و تۆمەتی دوبارەکانی واشنتۆن بۆ تاران نوێ نییە و ئەمریکا دەیان ساڵە بە سیاسەتی دەستوەردان و تێکدەرانە زیانی بە ئاسایشی کەنداو گەیاندوە.

لە ماوەی رابردودا ئێران دەستی گرت بەسەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەروی هورمز و ئەوەش کاردانەوەی ئەمریکای لێکەوتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار