70%ی سێدارەدان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئێران جێبەجێ دەکرێت

رێژەی لەسێدارەدان لە ئێران 85% بەرز دەبێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئامارەکانی سێدارە بڵاو دەکاتەوە و ئاشکرای دەکات کە ئێران زیاترین کەسی لە نێو وڵاتانی باکوری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەسێدارە داوە.

لە ئامارەکانی ئەو رێکخراوەیەدا دەرکەوتوە دەسەڵاتی ئێران لە ساڵی رابردودا بە رێژەی 85% رێژەی لەسێدراەدانی بەرز کردوەتەوە و بەوەش 580 کەسی لەسێدارە داوە کە دەکاتە 70%ی سەرجەم لەسێدارەدانەکانی وڵاتانی باکوری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لێبوردنی نێودەوڵەتی رونی کردوەتەوە لە ساڵی 2022 رێژەی لەسێدارەدان لە وڵاتانی باکوری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست 59% بەرز بوەتەوە و لەسێدارەدانی 825 کەس لەو وڵاتانە تۆمار کراوە.

بڵاوبونەوەی ئەو ئامارانە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بە پێی تۆمار و ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لانیکەم 239 کەس لەسێدارەدراون.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە لە 130 رۆژی ئەمساڵدا لانیکەم 53 هاوڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون .

ڤۆلکەر تورک، سەرۆکی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاندوە؛ زۆربونی ژمارەی لەسێدراەدان لە ئێران "تۆقێنەرە" و داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کرد هاوشێوەی زۆربەی وڵاتانی جیهان جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە وڵاتەکە راگرن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار