بەریتانیا پێداچونەوە بۆ دۆسیەی پەناخوازانی عێراق و ئێران دەکات

زیاتر لە 12 هەزار ئێرانی داوای پەنابەریی لە بەریتانیا دەکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



بڕیارە بەریتانیا پێداچونەوە بۆ دۆسیەی پەناخوازیی هاوڵاتییانی عێراق و ئێراندا بکات و دۆسیەی مانەوەیان بە خێرایی یەکلایی بکرێتەوە.

رۆژنامەی (گاردیەن)ی بەریتانی بڵاوی کردوەتەوە: لە ساڵی رابردودا 132 هەزار دۆسیەی پەناخوازیی لە بەریتانیا هەبوە کە 11 هەزار و 698 دۆسیەی پەیوەندیی بە پەناخوازانی ئێرانییەوە  بوە.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە؛ وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بڕیاری داوە پێداچونەوەی خێرا بۆ 20 هەزار دۆسیەی تایبەت بە مافی پەنابەرێتیی کەسانی عێراقی و ئێرانی بکات و ئاسانکاریی بکات بۆ پێدانی مافی مانەوە بە هاوڵاتییانی عێراق و ئێران.

ئاماژە بەوە کراوە، ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بڕیاری پێداچونەوەی بە دۆسیەی مافی پەنابەرێتیی 90 هەزار کەسی داوە کە ژمارەیەکی بەرچاوی ئەو دۆسیانە پەیوەندیی بە هاوڵاتییانی عێراق و ئێرانەوە هەیە.

حکومەتی بەریتانیا لە چوارچێوەی فۆڕمێکدا ژمارەیەک پرسیاری نوسراو ئاڕاستەی پەناخوازن کردوە و بە پێی وەڵامی ئەو پرسیارانە بڕیاری یەکلاکەرەوە بۆ پێدانی مافی پەنابەریی پەناخوازانی وڵاتەکەی یەکلایی دەکاتەوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار