ئێران چاندنی گورچیلە بۆ هاوڵاتییانی دەرەوەی وڵاتەکەی قەدەغە دەکات

زۆرترین نەشتەرگەریی چاندنەوەی گورچیلە و جگەر لە ئێران دەکرێت

نەشتەرگەریی چاندنەوەی گورچیلە لە ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی پزیشیکیی ئێران رایگەیاند زیاتر لە 50 هەزار نەشتەرگەریی چاندنەوە گورچیلە لە وڵاتەکە کراوە و ئاشکرای دەکات بەخشینی گورچیلە بۆ هاوڵاتییانی بیانی لەو وڵاتە قەدەغە کراوە.

ناسر سیم فرۆش، راوێژکاری باڵای وەزیری تەندروستیی ئێران رایگەیاند؛ چاندنەوەی گورچیلە پرسێکی جیهانییە و ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زیاترین نەشتەرگەریی چاندنەوەی گورچیلەی و جگەری تێدا دەکرێت.

بە وتەی سیم فرۆش: پێدان و بەخشینی گورچیلە لە دانیشتوانی ئێران بۆ هاوڵاتییانی بیانی قەدەغە کراوە و هیچ ئێرانییەک ناتوانێت لە ناوخۆی وڵاتەکەدا گورچیلە بە کەسانی دەرەوە یان بیانی ببەخشێت.

ئەو پزیشکە هۆشداریی دەدات کە نەخۆشیی شەکرە و فشاری خوێن دوو هۆکاری سەرەکین بۆ زیانگەیاندن بە گورچیلەکانی مرۆڤ و دەبێت مانگی جارێک چاودێریی فشاری خوێن و شەکرە بکرێت.

بە پێی ئامارەکانی ئەنجومەنی بەخشینی ئەندامانی جەستەی ئێران ؛ نزیکەی نۆ هەزار کەس بە بەخشینی ئەندامانی جەستەیان لە ئێران بونەتە هۆی رزگارکردنی گیانی 70 هەزار کەس و رێژەی بەخشینی ئەندامانی جەستە لە 20 ساڵی رابردو لە وڵاتەکە زیاتر لە 70 هێندە زیادی کردوە بەوەش ئێران بوەتە یەکەم وڵاتی نێو ریزبەندنی وڵاتانی کیشوەری ئاسیا کە زیاترین کەس ئەندامی جەستەیان بەخشیوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار