سەرۆکی تایوان: شەڕ لەگەڵ چین بژاردە نییە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی تایوان بەڵێنیدا دۆخی ئێستای ئاشتی و سەقامگیری لە سەرانسەری گەروی تایوان بپارێزێت لەکاتێکدا گرژییە زۆرەکان لەگەڵ چیندا هەیە، کە فشارە سەربازییەکان لەسەر ئەو دورگەیە کە بە شێوەیەکی دیموکراسی بەڕێوەدەچێت، زیاتر دەکات.

تسای ئینگ وێن، سەرۆکی تایوان لە وتارێکدا کە لە نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری تایوان بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی دەستبەکاربونی لە دەسەڵات پێشکەشی کرد، رایگەیاند، "تایوان ملکەچی فشارەکانی چین نابێت".

 پەکین بانگهێشتنامەکانی تسای بۆ دانوستان رەتکردەوە، تسای ئینگ وێن چەندین جار سوێندی خواردوە بەرگری لە ئازادی و دیموکراسی تایوان بکات.

تسای ئینگ وێن وتی، "شەڕ بژاردە نییە، هیچ کام لە لایەنەکان ناتوانن بە شێوەیەکی تاکلایەنە دۆخی ئێستا بە ڕێگەی نائاشتیانە بگۆڕن، پاراستنی دۆخی ئێستای ئاشتی و سەقامگیری کۆدەنگی جیهان و تایوانە".

لایخۆیەوە فومیۆ کیشیدا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دوێنێ رایگەیاند، سەرکردەکانی گروپی حەوت رێککەوتون لەسەر ئەوەی بەدوای چارەسەری ئاشتیانەدا بگەڕێن بۆ کێشەکانی پەیوەست بە تایوان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار