ئێران دەبێتە چوارەم وڵاتی جیهان لە هەڵاوسانی ئابوریی

زیاترین بەرزبونەوەی نرخی خۆراک لە ئێران تۆمار دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



بەرزبونەوەی نرخی خۆراک و پێدوایستییەکانی ژیان لە ئێران بەردەوامە و بانکی جیهانی هۆشداریی دەدات لە بەرزبونەوەی زیاتری هەڵاوسانی ئابوریی ئەو وڵاتە.

بانکی جیهانی لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا بڵاوی کردەوە؛ ئێران لە ریزبەندی ئەو 10 وڵاتی جیهانە کە زۆرترین بەرزبونەوەی نرخی خۆراک تۆمار دەکات و هەڵاوسان بەردەوامە لە بەرزبونەوە.

بە پێی راپۆرتی بانکی جیهانی؛ هەڵاوسانی ئابوریی تایبەت بە بەرزبونەوەی نرخی خۆراک لە ئێران گەیشتوەتە 73% و بەوەش چوارەم وڵاتی جیهانە دوای لوبنان و ئەرجەنتین و زیمبابوێ کە زۆرترین هەڵاوسانی تۆمار کردوە.

لە لایەکی دیکەوە پێگەی (تجارەت نیوز) بڵاوی کردوەتەوە؛ هەڵاوسانی بەرزبونەوەی نرخی خۆراک لە ئێران گەیشتوەتە 78% کە ئەوە ژمارەیەکی پێوانەییە لە مێژوی ئابوریی وڵاتەکەدا.

بانکی جیهانی ئاماژەی بەوە کردوە؛ نرخی خۆراک لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لە بەرزبونەوەدایە بەڵام رێژەی بەرزبونەوەی هەڵاوسانی هەندێک وڵاتی وەک لوبنان بە (352%) و ئەرجەنتین بە (107%) و زیمابوێ بە (102%) و ئێران بە (73%) مەترسییە بۆسەر ئاسایشی خۆراک و ژیانی دانیشتوانی ئەو وڵاتانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار