موچەی کەمئەندامان لە ئێران 12 دۆلارە

حکومەت پێنج ساڵە یاسای تایبەت بە خاوەن پێدوایستی تایبەت جێبەجێ ناکات

خۆپیشاندانی ژمارەیەک خاوەن پێدوایستیی تایبەت لە ئێران بۆ جێبەجێکردنی یاسای پشتیوانیی لە کەمئەندامان

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەهۆی جێبەجێ نەکردنی یاسای تایبەت بە پشتیوانیی لە کەمئەندامان و خاوەن پێدوایستی تایبەت لە ئێران باری ژیان و گوزەرانیان قورستر بوە و ئەو موچەی پێیان دەدرێت پێدوایستییەکانی ژیانی رۆژێکیان دابین ناکات.

ئاژانسی هەواڵی کاری ئێران (ئیلنا) بڵاوی کردوەتەوە؛ موچەی ئێستای هەر کەمئەندامێکی وڵاتەکە 655 هەزار تمەنە لە کاتێکدا هێڵی هەژاریی گەیشتوەتە 20 ملیۆن تمەن.

ئاماژە بەوە کراوە؛ بە پێی ماددەی 27 یاسای پشتیوانیی لە کەمئەندامان و خاوەن پێدوایستییەکانی ئێران دەبێت موچەی هەر کەسێکیان هاوشانی لانیکەمی موچە بێت لە وڵاتەکە کە لە ئێستادا نزیکەی حەوت ملیۆن تمەنە.

ئیلنا رونی کردوەتەوە؛ پێنج ساڵە یاسای تایبەت بە پشتیوانیی لە خاوەن پێدوایستی تایبەت دەرچوە بەڵام حکومەت پابەند نییە بە جێبەجێکردنی ئەو یاسایەوە و ئەوەش ژیانی ئەوانی زۆر قورس کردوە چونکە زۆربەی کەمئەندامانی وڵاتەکە پێویستیان بە خزمەتگوزاریی پزیشکی و تەندروستیی هەیە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار