٤٨ فەرشی کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئێران دیار نامێنێت

بەرپرسان و سەرۆک کۆماری پێشو تۆمەتبار دەکرێن بە بردنیان

یەکێک لە بیناکانی ناو مۆزەخانەی سەعدئاباد

2 ساڵ لەمەوپێش



ژمارەیەک فەرش لە کۆشکێکی سەرۆکایەتی ئێران دیار نامێنێت و سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی پێشوی حکومەت بە بردنی فەرشەکان تۆمەتبار دەکرێن.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردوەتەوە؛ 48 فەرشی مێژویی و کەلتوریی لە کۆشکی سەعدئاباد کە تایبەتە بە سەرۆکایەتیی کۆمار لە وڵاتەکەدا زیاتر لە پێنج ساڵە دیار نەماون و بەهاکەشیان دەگاتە زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار دۆلار.

ئاژانسی هەواڵی (فارس) سەر بە سوپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە بەرپرسانی پێشوی کابینەی حکومەت بە سەرۆکایەتیی حەسەن رۆحانی تۆمەتبار کردوە بە بردنی ئەو فەرشانە کە لە بینای حافزیە لە کۆشکی سەعدئاباد بون.

ئاماژە بەوە کراوە 10 فەرش لە کۆی ئەو 48 فەرشەی کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئێران کە دیار نەماون لە ئاسەوارە مێژوییە گرانبەهاکانی وڵاتەکە بون.

ناوەندی راگەیاندنی کۆشکی سەعدئاباد دیارنەمانی ئەو فەرشانەی پشتڕاست کردوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردوە روبەڕی زەوی کۆشکی سەعدئاباد بە بینا و باخەکانییەوە نزیکەی 900 دۆنمە کە پاراستنی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی کۆماری ئێراندایە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار