ئێران وێستگەیەکی ئەتۆمیی لە قوڵایی 100 مەتری زویدا دروست دەکات

ئەسۆشیەتدپرێس: نوێترین بۆمب و موشەکی ئەمریکا توانای بڕینی 60 مەتری قوڵایی زەویی هەیە

وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنز لە

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئاژانسێک ئاشکرای دەکات ؛ ئێران وێستگە ئەتۆمییەکانی بۆ ئەگەری هێرشی ئەمریکا نۆژەن دەکاتەوە و وێستگەی نوێ لە قوڵایی زەویدا دروست دەکات.

ئاژانسی هەواڵی (ئەسۆشیەتدپرێس) بڵاوی کردەوە؛ ئێران دەستی کردوە بە دروستکردنی وێستگەیەکی ئەتۆمیی لەنزیک لوتکەی شاخێکی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس کە دوایین تەکنەلۆژیای جەنگی ئەمریکا توانای بڕینی قوڵاییەکەیی نییە.

بە پێی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە؛ وێستگە ئەتۆمییە نوێکەی ئێران دەکەوێتە 225 کیلۆمەتر لە دوریی باشوری تاران و لە قوڵایی 80 بۆ 100 مەتری زەویدا دروست دەکرێت لە کاتێکدا نوێترین تەکنەلۆژیای موشەکی و بۆمبی ئەمریکا توانای بڕینی 60 مەتر لە قوڵایی زەویی هەیە.

زانیارییەکانی ئەسۆشیەتدپرێس پشتی بەستوە بە وێنەکانی مانگی دەستکرد و ناوەندی توێژینەوەی جەیمس مارتین بۆ رێگریی لە بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمیی و ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ئێران هەوڵی پاراستنی وێستگە ئەتۆمییەکانی دەدات لە ئەگەری شکستی دانوستانەکانی لەگەل واشنتۆن.

لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی رۆژنامەیەکی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە؛ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیی و سەربازیی کۆبوەتەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی بەکارهێنانی بژاردەی سەربازیی لە دژی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران.

لە کۆبونەوەکەدا ئاماژە بە هێرشی ئەمریکا بۆسەر وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ لە پارێزگای قوم لە ئێران کرابو.

 

 وێنەیەکی مانگی دەستکرد لە دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمیی نوێی ئێران

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار