هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دوو هێندە زیاد دەکات

ئیسرائیل: کۆماری ئیسلامی ساڵانە 700 ملیۆن دۆلار دەدات بە حیزبوڵڵای لوبنان

یوئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کاتی ئاشکراکردنی زانیارییە سەربازییەکانی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی ئێسرائیل زانیارییەکانی تایبەت بە هێرشکردنە سەر بنکە و چەکدارانی ئێران لە سوریا بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت ئەو هێرشانە دوو هێندەی رابردو زیادی کردوە.

یوئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، زانیارییە سەربازییەکانی ئێران لە سوریا و لوبنان بڵاو دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت؛ لە کاتی دەستبەکاربونی ئەو وەک وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی، هێرشەکان بۆسەر کۆماری ئیسلامی لە خاکی سوریا دوو هێندە زیادی کردوە.

بە وتەی گاڵانت: ئێران ساڵانە 700 ملیۆن دۆلار رادەستی رێکخراوی (حیزبوڵڵا) لە لوبنان دەکات و هاوکات لە روی تەکنەلۆژیای تایبەت بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان راهێنان و هاوکاریی ئەو رێکخراویە دەکات.

وتوشیەتی: کۆماری ئیسلامی جگە لە هاوکاریی داریی حیزبوڵڵا، ساڵانە بڕی 100 ملیۆن بە رێکخراوی (حەماس) و 10 ملیۆن دۆلار بۆ رێکخراوی (جیهادی ئیسلامی) لە فەلەستین تەرخان دەکات.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەوەی خستوەتەڕو کە هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کەنداو بە مەبەستی جموجۆڵی سەربازیی و کۆنتڕۆڵی سنورە ئاوییەکان، کەشتیی مەدەنی و بازرگانیی بەکاردەهێنن و سوپای پاسداران سود لە شەش کەشتی ئاسایی بۆ ئەو مەبەستە وەردەگرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار