گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە بەرێژەی ١٠% لە بودجەدا جێگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لیژنەى دارایی پەلەمانى عێراق  لە کۆبونەوەی ئەمشەویدا مادەکانى 13 و 14ى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیی بەگۆڕانکارییەوە پەسندکرد کە تایبەتن بە پشکى هەرێمى کوردستان 

مستەفا سنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند؛ لە کۆبونەوەی لیژنەکەدا دەنگدرا لەسەر هەمواری دو ماددەی پەیوەست بە پشکی کورد لە بودجەدا.

وتیشی:"بەپێی هەموارەکە پێویستە هەرێم پابەند بێت بە رادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ و هەروەها هەناردەکردنی، لەگەڵ کردنەوەی هەژماری بانکی لەلایەن وەزیری داراییەوە".

لەلایەکی دیکەوە ھەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە؛ بابەتی ( موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێم و گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەرێژەی ١٠%ی مانگانە) لە پرۆژە یاسای بودجە جێگیرکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار