ئەردۆغان بۆ پێنج ساڵی دیکە بە سەرۆکی تورکیا هەڵبژێردرایەوە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پێنج ساڵی دیکە بە سەرۆکی تورکیا هەڵبژێردرایەوە و پێش کەمال کڵچدارئۆغڵو کەوت.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان و جیاکردنەوەی (99.1٪)ی دەنگەکان، لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرێژەی لە 52%ـی دەنگەکان، سەرکەوتنی بەسەر کەمال کڵچدارئۆغڵو بەدەستهێنا کە رێژەی 47%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

ئەردۆغان کە کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار بو، لە گەڕی دووەم زیاتر لە 27 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا کەمال کڵچدارئۆغڵو، کە کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت بو، نزیکەی 24 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار