وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەو بازرگانانەی بە دۆلار مامەڵە دەکەن روبەڕووی سزای پێنج ساڵ زیندانی دەبنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ھەر بازرگانێک بە دۆلار مامەڵە بکات، روبەڕووی سزای زیندانی کردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێتەوە.

حسێن تەمیمی، بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنەکانی تاوانی رێکخراو لە وەزارەتی ناوخۆى عێراق رایگەیاند: لە ناوەراستی مانگی رابردو، بەهاوکاری بانکی ناوەندی بریاریانداوە لە گشت پارێزگاکانی عێراق جگە لەهەرێمی کوردستان مامەڵەکردن لەلایەن خاوەن ناوەندە بازرگانیەکان، پیشانگاکانی ئۆتۆمبێل لەبری دۆلار بەدینار بێت و وتیشی: تائێستا خاوەن ناوەندە بازرگانییەکان وەڵامیان بۆ بریارەکە ئەرێنی بوە، بەڵام سەرەڕای بەردەوامی هەڵمەتی چاودێری تائێستا هەندێک لە بازرگانان بەردەوامن لە سەرپێچیکردنی بریارەکە.

حسێن تەمیمی جەختیشکردەوە هەر بازرگانێک ببێتە سەرپێچیکارى ئەو بڕیارە سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار