عێراق: کەسێکى بیانى لە هەوڵى بردنە دەرەوەى 37 هەزار دۆلار شکستى هێنا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوڵاتییەکی بیانی دوای ئەوەی هەوڵیدا 37 هەزار دۆلار بە قاچاغ بباتە دەرەوەی وڵات دەستگیرکرا
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی فڕۆکەخانەى بەسرە دەستگیرکردنی گەشتیارێکی بیانی ڕاگەیاند کە بڕێکی زۆر پارەی پێبوو کە ویستویەتى لە فڕۆکەخانەی بەسرەوە بە قاچاغ بیباتە دەرەوە.
بەپێى راگەیەنراوى پۆلیس، کەسە بیانییەکە کە لەشێوەى گەشتیار خۆى ناساندووە بڕى 37 هەزار و 500 دۆلارى پێبوە کە لەناو جانتایەکدا شاردویەتییەوەو ویستویەتى بەقاچاغ بیباتە دەرەوە.
بابهتی پهیوهندیدار