لە دوو ساڵدا 10 هەزار پزیشکی پسپۆر لە ئێران کۆچ دەکەن

هۆشداریی دەدرێت لە کەمبونەوەی پزیشکی پسپۆڕ لە ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێک ئاشکرای دەکات لە دوو ساڵی رابردودا زۆرترین پزیشک لە ئێران کۆچیان کردوە و ئەوەشی کەمیی پزیشکی پسپۆڕی لێکەوتوەتەوە.

حسێنعەلی شەهریاری، سەرۆکی دەستەی تەندروستی و دەرمان و پەروەردەی پزیشکی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند؛ لە دوو ساڵی رابردودا نزیکەی 10 هەزار پزیشکی پسپۆڕ بە مەبەستی کۆچ و چونەدەرەوە لە وڵاتەکە داوای مۆڵەتی تایبەتیان کردوە.

بە وتەی شەهریاری، کۆچی ئەو پزیشکە پسپۆرانە دەبێتە هۆی کەمبونەوەی توانای پەروەردە و راهێنانی پزیشکانی نوێ لە وڵاتەکەدا و ئەوەش بە قەیرانێکی تەندروستیی لەقەڵەم دەدرێت.

بە پێی سیستمی رێکخستنی تەندروستیی حکومەت لە ئێران موچەی مانگانەی زۆرینەی پزیشکانی پسپۆڕ بەهۆی زیادکردنی باج لەسەریان ناگاتە 30 ملیۆن تمەن کە لە ئێستادا دەکاتە نزیکەی 500 دۆلار ، ئەوە وای کردوە پزیشکان بە ئامانجی داهاتی زیاتر وڵاتەکەیان جێبهێلن.

پێشتر رۆژنامەی (دنیای ئیقتیساد) لە ئێران بڵاوی کردبوەوە کە بەهۆی کۆچەوە وڵاتەکە پێویستی بە 70 هەزار پەرستار هەیە و حکومەت رازیی بوە بە دامەزراندنی 25 هەزار پەرستار بەڵام کەمترین داواکاریی بۆ دامەزراندن پێشەکەش کراوە.

ناوەندی چاودێریی کۆچ لە ئێران ئاشکرای کردوە؛ 73%ی پزیشکان و پەرستاران بەهۆی دۆخی ئابورییەوە هەوڵی کۆچکردن دەدەن و هەندێک ئاماریش دەریدەخەن لە ساڵێکدا نزیکەی 30 هەزار پەرەستار و خوێندکاری بواری تەندروستیی ئێرانیان جێهێشتوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار