رۆیتەرز: ئێران یۆرانیۆمی دروستکردنی دوو بۆمبی ئەتۆمیی هەیە

ئەمریکا جارێکی دیکە رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران رەت دەکاتەوە

جۆن کیربی، رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی لە کۆشکی سپی ئەمریکا

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئاژانسێکی هەواڵ ئاشکرای دەکات ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی بە شێوەیەکی نایاسایی بەرز کردوەتەوە و بەرپرسێکی ئەمریکا دەڵێت: کۆماری ئیسلامی بە نیازپاکییەوە دانوستان ناکات.

ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) بڵاوی کردەوە؛ ئێران لە ئیێستادا پیتاندنی یۆرانیومی 20 هێندە بەرز کردوەتەوە و 114 کیلۆگرام یۆرانیومی پیتێنراوی بە رێژەی 60% هەیە کە دەتوانێت دوو بۆمبی ئەتۆمیی پێ دروست بکات.

دەرکەوتوە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران لە سێ مانگدا 26 کیلۆگرام بەراورد بە رابردو زیادی کردوە.

لە لایەکی دیکەوە جۆن کیربی، رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند؛ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە بەرنامەی کاری سەرەکیی واشنتۆندا نەماوە.

کیربی وتویەتی: بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە نیازپاکی دانوستان ناکەن و ئەوەش وای کردوە ئەمریکا ئەو دانوستانانە لە لیستی بەرنامە سەرەکییەکانی نەهێڵێت و لە ئێستادا سەرنجی سەرەکیی واشنتۆن بۆ پشتیوانیی لە ناڕەزایەیتییەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە  هاوکارییەکانییەتی نێوان مۆسکۆ و تارانە دژی ئۆکرانیا.

لێدوانی ئەو بەرپرسەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە لە دوو رۆژی رابردودا میدیاکانی کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی بانگەشەی ئەوەیان کرد کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا بە مەبەستی چالاککردنەوە رێککەتنی ئەتۆمیی دەست پێدەکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار