ئۆتۆمبێلەکانی ئێران سێ هێندەی پێوەری جیهانیی بەنزین دەسوتێنن

ئێران ناچارە بەنزین لە دەرەوە هاوردە بکات

11 مانگ لەمەوپێش



بەهۆی رەچاونەکردنی پێوەرە جیهانییەکان، بەکارهێنانی بەنزین لە ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و بەرپرسێکیش دەلێت وڵاتەکەی بۆ دابینکردنی سوتەمەنیی ئۆتۆمبێل، ناچارە بەنزین هاوردە بکات.

جەلیل سالاری، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای پاڵاوتن و دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران رایگەیاند؛ 23%ی ئۆتۆمبێلەکانی ئێستای وڵاتەکە تەمەنیان لە 20 ساڵ زیاترە و بەراورد بە ئۆتۆمبێلە نوێیەکان پێویستییان بە سوتەمەنییەکی زیاتر هەیە.

سالاری وتویەتی: ؛ رۆژانە بڕی 112 بۆ 115 ملیۆن لیتر بەنزین لە پاڵاوگەکانی وڵاتەکەدا بەرهەم دەهێنرێت لە بەرامبەردا بەکارهێنانی بەنزین بەراورد بە ساڵی رابردو 11% زیادی کردوە.

ئەو وتوشیەتی کێشەی ئێستای وڵاتەکە تەنها ئۆتۆمبێلە کۆنەکان نین و تەنات ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیانەشی کە لە ناوخۆی ئێران دروست دەرکرێن سێ هێندەی پێوەرە جیهانییەکان بەنزین دەسوتێنن.

بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوی ژینگەی ئێران نزیکەی 30 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە ئێران هەیە کە زیاتر لە شەش ملیۆن و 500 هەزاریان بەهۆی زۆربونی رێژەی سوتاندنی بەنزین تێیاندا زیانی زۆر بە ژینگەی وڵاتەکە دەگەیەنن.

بەرهەمهێنانی بەنزینی ئێران لە رۆژێکدا 115 ملیۆن لیترە بەڵام ئاستی بەکارهێنانی بەنزین دەگاتە زیاتر لە 144 ملیۆن لیتر لە رۆژێکدا.

مالیک شەریعەتی، ئەندامی دەستەی وزە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند حکومەت لە ساڵی 2022 بڕی 600 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوردەی بەنزین تەرخان کردوە و ئەمساڵیش پێویستی بە کڕینی بەنزین لە دەرەوەی وڵات هەیە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار