ئەردۆغان کابینەی نوێی حکومەتی تورکیای راگەیاند
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا کابینەی 67ەمین کابینەی نوێی حکومەتی وڵاتەکەی رادەگەیەنێت و ناوی سەرجەم وەزیرە نوێیەکانیش بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، تورکیا ئەمڕۆ لە دوێنێ بەهێزترە.
رەجەب تەیب ئەردۆگان لەوتارێکدا کابینەی نوێی حکومەتەکەی راگەیاند و جەختیشیکردەوە، "تورکیا ئەمڕۆ بەهێزە لە دوێنێ، هەمو هەوڵێکیشمان دەخەینەگەڕ بۆ خزمەتکردنی تەواوی تورکیا و بەبێ جیاوازی خزمەتی سەرجەم ناوچەکان دەکەین".
بەوتەی ئەردۆگان، "رۆژی سێشەمە یەکەمین کۆبونەوەی کابینەی نوێی حکومەتی تورکیا دەکرێت".
کابینەی نوێی حکومەتی تورکیا لەمانە پێکدێت:
جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆمار
یڵماز توونج، وەزیری داد
ماهینوور ئۆزدەمیر گۆگتاش، وەزیری کۆمەڵایەتی و خێزان
ڤێدات ئشکهان، وەزیری کار و بیمەی کۆمەڵایەتی
محەممەد ئۆزهەسەکی، وەزیری ژینگە و شارەوانی
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە
عوسمان ئاشکن باک، وەزیری وەرزش و لاوان
ئاڵپارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکان
محەممەد شیمشەک، وەزیری دارایی
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆ
محەممەد نووری، وەزیری کولتوور و گەشتیاری
یوسف تەکین، وەزیری پەروەردە
یەشار گیولەر، وەزیری بەرگری
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی
محەممەد فاتیح کاجر، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا
عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانی
عەبدوڵقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
ئیبراهیم یوماكڵی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان