بەرهەمی هەنگوینی ورمێ دەگاتە زیاتر لە 30 هەزار تۆن

هەنگوینی ورمێ رەوانەی کەنداو دەکرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرهەمی هەنگوین لە پارێزگای ورمێ زۆر دەبێت و بەرپرسێکیش دەڵێت: بڕیارە جگە لە کەنداو هەنگوینی ورمێ رەوانەی بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بکرێت.

خەسرەو شەهبازی، بەڕێوبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند؛ زیاتر لە 24%ی کۆی بەرهەمی هەنگوین لە ئێران لەو پارێزگایە بەرهەم دەهێنرێت و بڕێکی بەرچاوی رەوانەی دەرەوە دەکرێت.

شەهبازی وتویەتی: پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ 32 هەزار تۆن هەنگوین لە ناوچەکانی پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێنرێت.

ئاماژەی بەوە کردوە لە ئێستادا ورمێ جگە لە دابینکردنی بەشێکی بەرچاوی هەنگوینی ئێران، بڕیارە دوای تۆمارکردنی وەک براندێکی نێودەوڵەتیی رەوانەی بازاڕەکانی جیهان بکرێت.

بە وتەی شەهبازی: بەشێکی زۆری هەنگوینی بەرهەمهاتوی ورمێ رەوانەی وڵاتانی کەنداو دەکرێت و لەگەڵ تۆمارکردنی براندەکە ئەو هەنگوینە بۆ وڵاتانی دیکەی جیهانیش رەوانە دەکرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار