ئەمریکا و بەریتانیا لە گەروی هۆرموز روبەڕوی سوپای پاسدران دەبنەوە

سوپای پاسداران هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی کەشتییەک دەدات

وێنەی بەلەمەکانی سوپای پاسداران کە هێزەکانی ئەمریکا بڵاویان کردوەتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هێزە دەریاوانییەکانی ئەمریکا ئاشکرای دەکەن لەگەڵ هێزەکانی بەریتانیا روبەڕوی بەلەمەکانی سوپای پاسداران لە ئاوەکانی کەنداو بونەتەوە و بە بێ ئەوەی پێکدادان رو بدات کەشتییەکی بازرگانییان رزگار کردوە.

دەنگی ئەمریکا بڵاوی کردەوە؛ یەکەی پێنجەمی هێزی دەریاوانی ئەوا وڵاتە لەگەڵ هێزە دەریاوانییەکانی بەریتانیا کەشتییەکی بازرگانیی لە مەترسیی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە گەروی هۆرموز رزگار کردوە.

هێزە دەریاوانییەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رونی کردوەتەوە ؛ بەلەمەکانی سوپای پاسداران هەوڵیان داوە دەست بەسەر ئەو کەشتییە بازرگانییەدا بگرن کە ویستویەتی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی گەروی هۆرموز لە کەنداو بپەڕێتەوە بەڵام لە رێگەی بێتەلەوە داوای هاوکاریی لە هێزەکانی بەریتانیا و ئەمریکا کردوە.

ئەو کەشتییە رایگەیاندوە؛ لە لایەن بەلەمەکانی سوپای پاسدارانەوە بێزار کراوە و ناچاربوە پەیوەندیی بکات بە هێزە دەریاوانییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و دوای نزیکەی کاتژمێرک رزگار کراوە.

ئەمریکا رایگەیاندوە کەشتیگەلی (یو ئێس ئێس مەک فەڵ) و کەشتی (ئێچ ئێم ئێس)ی بەریتانیا لە رێگەی رەوانەکردنی هێلیکۆپتەر و هێزی سەربازیی توانیویانە دوێنێ یەکشەممە دوای کاتژمێرێک کەشتییەکە بە بێ پێکدادان لەگەڵ سوپای پاسدارن رزگا بکەن.

لە ماوەی رابردودا ناکۆکییەکانی ئەمریکا و ئێران لە ئاوەکانی کەنداوە زۆر بوە و ئێران دەستی بەسەر چەند کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرتوە کە یەکێک لە کەشتییەکان نەوتی بۆ ئەمریکا گواستوەتەوە و دوای ئەو روداوانەش واشنتۆن رایگەیاند ژمارە هێزەکان و فڕۆکەی جەنگی و کەرەستەی سەربازیی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار