ئێران رێژەی یۆرانیۆمی پیتێنراو زیاد دەکات

ئەمریکا: هەمو بژاردەکان دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەسەر مێزە

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و رافایل گروسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئاژانسی ئەتۆمیی ئاشکرای دەکات ئێران رێژەی یۆرانیۆمی پیێتێنراوی زیاد کردوە و بەرپرسێکی ئەمریکا هۆشداریی دەدات لە هەنگاوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە.

رافایل گروسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند؛ بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران لە سێ مانگی رابردودا بۆ زیاتر لە 100 کیلۆ گرام زیادی کردوە کە رێژەی پیتاندنەکەی 60% بوە.

گروسی ئاماژەی بەوە کردوە؛ دوو ساڵ و سێ مانگە ئاژانسی ئەتۆمیی نەیتوانیوە وەک پێویست چاودێریی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران بکات چونکە لە لایەن دەسەڵاتی ئەو وڵاتەوە رێگریی لێکراوە.

لە لایەکی دیکەوە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند؛ واشنتۆن رێگە بە کۆماری ئیسلامی ئێران نادات چەکی ئەتۆمیی دروست بکات و لەو چوارچێوەیەشدا هەمو بژاردەکان لەسەر مێزن.

بلینکن لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی دەستەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ هۆشداریی بە ئێران رایگەیاند؛ ئەمریکا بەهەموشێوەیەک پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و دانوستان لەسەر ئەو پرسە ناکات.

بە وتەی بلینکن سەرەکیترین هەڕەشەی ئێستای سەر ئیسرائیل هەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جیهان و ناوچەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار