تورکیا لە حەفتەیەکدا هەزار و ٧٦١ پەنابەری دیپۆرت کردووەتەوە
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکایەتی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی حەفتەیەکی رابردوودا لە تورکیا دوو هەزار و ٩٢٠ پەنابەر دەستگیرکراون و هەزار و ٧٦١ پەنابەر دیپۆرت کراونەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا باسی ئەوەی کرد کە لە ماوەی حەفتەیەکدا، ٧٨٨ هاوڵاتی ئەفغانی، ٩٥ هاوڵاتی پاکستانی و دوو هەزار و ٢٧ کەسیش خەڵکی وڵاتانی دیکەی ناوچەکەن.
بەگوێرەی ئامارەکان، لە شەش مانگی رابردوودا، ٤١ هەزار و ٣٣٧ هەزار کۆچبەر دیپۆرتکراون.
لەو ژمارەیە ١٣ هەزار و ٢٣٣ کەسیان ئەفغانی و هەزار و ٨٤٨ کەس پاکستانی و ٢٦ هەزار و ٢٥٦ کەسیش خەڵکی وڵاتانی دیکەن.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە ئیستادا ١٦ هەزار و ٥٨٩ کۆچبەر لە ناوەندی دیپۆرتکردنەوەدا دەمێننەوە.
بابهتی پهیوهندیدار