ئەمریکا بەهۆی بەرنامەی موشەکیی ئێران سزای نوێ دەسەپێنێت

رۆژنامەیەکی ئیسرائیل: واشنتۆن هەوڵی رێککەوتنی ژێربەژێر لەگەڵ تاران دەدات

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئەمریکا تۆڕێکی نێودەوڵەتیی و ژمارەیەک بازرگانی بەهۆی بەرنامە موشەکییەکانی ئێرانەوە سزا دەدات و رۆژنامەیەکی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات کە واشنتۆن بە نهێنی هەوڵی رێککەوتنی کاتی ئەتۆمیی لەگەڵ تاران دەدات.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە سزادانی تۆرێکی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و 10 کەسی راگەیاند کە لە روی تەکنەلۆژییەوە هاوکاریی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کردوە لە بەرنامە موشەکییەکانی.

یەکێک لەو کەسانەی کە لە لایەن وەزارەتەکەوە سزا دراوە بەrپرسێکی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی داود دامغانی بوە.

بە پێی بەیاننامەکە کە لە پێگەی ئەلیکترۆنی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە؛ ژمارەیەک کۆمپانیای ئێران، مەکزیک، هۆنگکۆنگ و چین سزا دراون.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردوە؛ تۆڕی کۆمپانیاکان و ئەو کەسانەی سزا دراون، بە نهێنی کاری کڕین و گواستنەوەی تەکنەلۆژیای سەربازیی تایبەت بە دروستکردنی موشەکیان بۆ کۆماری ئیسلامی کردوە.

لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی (جۆرۆسەلیم پۆست)ی ئیسرائیل بڵاوی کردوەتەوە؛ ئیدارەی ئێستای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن هەوڵی رێککەوتنی کاتیی لەگەڵ ئێران دەدات بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024ی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکان روبەڕوی کێشە نەبێتەوە.

زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەیە دەریخستوە کە ئەمریکا داوای لە ئێران کردوە پیتاندنی یۆرانیۆم لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی کاتیدا رابگرێت و لەبەرامبەردا واشنتۆن چاوپۆشی لە دروستکردنی وێستگەی نوێی ئەتۆمیی لە وڵاتە دەکات.

جۆرۆسەلیم پۆست نوسیویەتی: بڵابونەوەی هەواڵی رێککەوتنی کاتیی نێوان واشنتۆن و تاران نیگەرانیی ئیسرائیلی لێکەوتوەتەوە بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا بەڵێنیان داوە بە پابەندبونی وڵاتەکەیان بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار