لە پێنج مانگدا 314 کەس لە رۆژهەڵات و ئێران لەسێدراە دراون
ئێران؛ رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداریی دەدەن لە شەپۆلی لەسێدارەدان
پاریس؛ ناڕەزایەتیی دژی لەسێدارەدان لە ئێران
یەک ساڵ لەمەوپێش
ژمارەیەک رێکخراوی مرۆڤ داوای راگرتنی شەپۆلی لەسێدارەدان لە ئێران دەکەن و لە شەش مانگدا زیاتر لە 300 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو وڵاتە لەسێدارە دراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12 رێکخراوی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای راگرتنی بە پەلەی ئەو شەپۆلە لەسێدارەدانەیان کردوە کە لە لایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئێران جێبەجێ دەکرێت.
رێکخراوەکان ئاماژەیان بەوە کردوە ؛ کۆماری ئیسلامی لە دوای ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستی کردوە بە لەسێدارەدانی بەلێشاوی دەستگیرکراونی ناڕەزایەتییەکان و بەندکراوانی پێشو کە بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر و کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەدان.
بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا لانیکەم 314 کەس لەسێدارە دراون کە بە زۆرترین ژمارەی لەسێدارەدانی 15 ساڵی رابردو ئەژمار کراوە.