بەهای دۆلارێک لە بازاڕی ئازاددا 23 لیرەی تورکی تێپەڕاند

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لیرەی تورکی دوای هەڵبژاردنی 28ی ئایار، رۆژ بە رۆژ زیاتر بەهاکەی لە دەست دەدات و لە ئیستادا بەهای دۆلارێک گەیشتووەتە 23 لیرە و 57 قوروش و یەکەم جارە لە مێژووی تورکیادا کە لیرە بەم ئەندازەیە بەهاکەی لەدەست دەدات.

لە بانکەکاندا دۆلارێک بە 23.57 لیرە و یۆرۆیەک بە 25.16 لیرە و پاوەنێکیش بە 29.24 لیرە مامەڵەی پێدەکرێت.

بەم شێوەیە دۆلار بۆ یەکەمجار ئاستی 23 لیرەی تێپەڕاند، یۆرۆش بە 25 لیرە گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی مێژوویی.

دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەدابوو کە لیرە بە شێوەیەکی چاوەڕوانکراو بەهاکەی لەدەست دەدات.

کۆمپانیای کۆمێرزبانک کە بنکەکەی لە ئەڵمانیایە پێشبینی کردبوو کە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024، نرخی 100 دۆلار دەبێتە سێ هەزار لیرە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار