جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی سوریا، تورکیا، روسیا و ئێران کۆدەبنەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی سوریا، تورکیا، روسیا و ئێران لە ئاستانای پایتەختی کازاخستان کۆدەبنەوە و پرسی سەرەکی کۆبونەوەکە قەیرانی سوریا دەبێت.

بڕیارە رۆژانی ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە بەرپرسانی چوار وڵاتەکە کۆببنەوە و درێژەی ئەو کۆبونەوانە دەبێت کە پێشتر لەبارەی کێشەکانی سوریا ئەنجام دراون.

کورهان کاراکوش بەرپرسی دۆسیەی سوریا لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆ میدیایەکی نزیک لە حزبوڵلای لوبنان قسەی کرد و رایگەیاند، دانوستانەکانی تورکیا و سوریا بە چاودێری روسیا و بەشداری ئێران، ڕۆڵێکی گرنگیان دەبێت لە چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا. ١٠ی مانگی ئایار، وەزیرانی دەرەوەی سوریا، تورکیا، ئێران و روسیا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە و تەئکیدیان لەسەر بەردەوامیدان بە کۆبونەوەکان کرد.

لە کۆتایی ساڵی رابردوو، تورکیا دەستی بە پرۆسەیەک کرد بۆ ئەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ سوریا ئاسایی بکاتەوە کە ١١ ساڵ بوو وەک دوژمن مامەڵەیان لەگەڵ یەکدیدا دەکرد.

لە دانوستانەکاندا حکومەتی دیمەشق مەرجی سەرەکی ئەوەیە کە تورکیا دەست لە پشتگیریکردنی گروپە چەکدارە رادیکاڵەکانی سوریا هەڵبگرێت و بێ مەرج سەربازانی لەنێو خاکی سوریادا بکشێنێتەوە.

مەرجی سەرەکی تورکیاش ئەوەیە کە دیمەش هاوکاریان بکات کە پێگەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەناو ببرێت و کۆتایی بە دەسەڵاتی رۆژئاوای کوردستان بهێندرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار