چی ده‌رباره‌ی شكسته‌كان

یەک ساڵ لەمەوپێش



لەتیف فاتیح فەرەج

ئهم ساڵ به چهند شكستێكا تیپهڕیتین ، بڕوا دهكهم ئهم شكستانه دهكرێت بكرێنه دهرفهت بۆ به خۆدا چوونهوهو پهند وهرگرتن ، شكستهكان ههر له یهك پارچهو یهك بهشی كوردستان نهبوون ، تا رادهیهكی زۆر پهیوهندیان به ههموو به شهكانهوه ههیه ، بزوتنهوهی ئازادیخوازانهی رۆژههڵات كه خۆی له چوار چێوهی ژن ژیان ئازادیدا بهرجهسته كرد و سهرهتاكهی له مهرگی ژیناوه گڕی سهند نهیتوانی به ئامانجهكانی بگات، له گۆڕانكاری ریشهیی له تێگهیشتنی كۆماری ئیسلامی بۆ ملدان به خواستهكانی خهڵك ، راسته سهدان ههزار كهس ئهو جۆره له حوكمڕانیان رهتكردهوه ، بهڵام بهرههمی ئهو تێكۆشانه وهك پێویست نهچنرایهوه ، كه من لام وایه وڵاتانی ئهمهریكاو ئهوروپاش نهیانتوانی لانی كهمی پاڵپشتێكی مهعنهوی ئهو خهباته بكهن . له باشوری كوردستان ، وێڕای ترازانی زۆر ، وێڕای ئهوهی كه حزبهكانی حوكمڕان رۆژ به رۆژ له پاشهكشهدان ، كهچی ئیشكردن له سهر یهكتر ، كڕینی خهڵكی یهكترو پاشقول له یهكتر دان درێژهی ههیهو نێو ماڵی هیچ حزبێك رێك و پێك نیهو تهنانهت پێكیشهوه بهرنامهیهكی ئاكاریان نیه بۆ چۆنێتی مامهڵه كردن له گهڵ عیراق ، دهورو بهرو یارو نهیار ، یهكێتی كه لهم یهك دوو رۆژه یادی 48 ساڵهی خۆی كردهوه تا ئێستا نهیتوانیووه به سهر بچوكترین كێشهكانی نێو خۆیدا سهركهوتوو بێت ، نهیتوانیوه ئهوانه بگێڕێتهوه ، كه شێوازی دهركردنهكهیان و ئهوهی درابووه پاڵیان ههرگیز نهیتوانی باوهڕ به یهكێتیهكان بێنێت كه ئهوهی له بارهیانهوه دهوترێت راسته ، یهكێتی هیچ بهرنامهیهكی بۆ نوێ بوونهوه نیه ، ناتوانێت هیچ رهخنهیهكی ئاوهزیانهو بهرههمدار له خۆی بگرێت ، نهك ههر یهكێتی ئێستا پارتی و یهكێتی و گۆڕان و تهنانهت ئیسلامیهكانیش كهش و ههوایهكیان سازاندووه كه به ههموو رهخنهیهك ههموورهخنهیهكی ئهرێنی قهڵس دهبن و خۆیان له ههموو لایهك پێڕاستره ، بواری رهخنه به تهواوهتی ههڵوهشێنراوهتهوه ، بهڵام زهمینهیهكی له بار بۆ پیاههڵدان و ماستاو كردن رهخسێنراوه ، شكستهكان له پهیوهندیهكی باش له ناو یهكدا ، له ناو یهك حزب و له ناو حزبهكاندا ، شكستهكان له ناو پارلهمان و حكومهت ، خراپی رۆڵی پارلهمانتاران و مامهڵه كردن پێیانهوه ، شكستهكانی دهسهڵاتی دادوهری و خۆ ساغكردنهوه له بهرژوهندی لایهنێك و دژایهتی لایهنێك ، شكستهكان له بهرانبهر دادگای باڵای فیدراڵی ، شكستهكان له پهیوهندی ئاوهزیانهو دروست له گهڵ بهغدا ، ههموو ئهمانه دڵۆپێكن له دهریایهك . كهمبوونهوهی دهنگهكانی ههدهپه ، پارتی چهپی سهوز ، له باكوری كوردستان و توركیا ، ههڵنهسهنگاندنی وردی ههنگاوهكان ، نهبوونی بهرنامهیهك كه دهنگدهران رازی بكات بهوهی ههدهپه جیاوازتره ، نائومێدی خهڵك لهوهی ههدهپه لانی كهم كهمترین داكۆكیان لێبكات ، نهبوونی چهكی بههێز بهرانبهر ئاكهپهو ئهردۆغان ، له گهڵ ئهوهشدا مانهوه به هێزی سێیهم ، نهخێر كردنی زیاترینی باكوری كوردستان له ئهكهپهو ئهردۆغان ،بیركردنهوه له كۆنگرهو به خۆدا چوونهوه ئهمانه ههنگاوی گرنگن. ئهوانهی ئێمه به كورتی باسمان كرد بهشێكن له و شكستانهی كه ناكرێت ههڵوهستهیان له سهر نهكرێت ، كورد، من بڕوام وایه سهركهوتن ئهوه نیه له زانكۆیهكا كوڕی سهرۆكی حكومهت یهكهم بێت یان ههزارهم ، سهركهوتن ئهوهیه سهرۆكی حكومهت بتوانێت كێشهكان سفر كاتهوه ، بتوانێ وێنهیهكی جیاواز تر لهوانی پێشخۆی نیشان بدات ، سهركهوتن ئهوه نیه سهركردهكانی باشوری كوردستان ئامادهی هاوسهرگیری شازاده حوسێنی كوڕی شاعهبدوڵای ئهردهن بن ، سهركهوتن ئهوهیه خهڵكی كوردستان له گهڵ خۆیان ئاشتبكهنهوه. ئێمه شهش مانگی یهكهمی ساڵی 2023مان به شكست تێپهڕاند ، ئاخۆ شهش مانگی داهاتوو چۆن دهبێت ، له راستیدا من زۆر شت ههبوو باسم نهكرد كێشهكانی كهركوك، دیارده مهترسیداره كۆمهڵایهتیهكان و ، جیاوازیه قوڵهكانی چینایهتی و ههتادوای ، بهڵام ئایه دهرفهتێك ههیه بۆ چارهسهری ئهمه پێویستی بهوهڵامی سهرانی پارتی و یهكێتی و لایهنهكانی دیكهشه ، ئهوانهی كه ئێستا خۆیان به بت دهزانن و زۆر حهزیان بهوه نیه به قسهی كهس بكهن ، ئێمه ئهوهی له سهرمانه دهیڵێین ئهم شهش مانگهی داهاتوویش سهنگی مهحهكه.


place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار