لە کارگەیەکی دروستکردنی موشەک لە ئەنقەرە تەقینەوەیەک روویدا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 تەقینەوەیەک لە کارگەی دروستکردنی موشەک و تەقەمەنی باروتسان لە ئەنقەرە روویدا و ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە کارگەی دروستکردنی موشەک و تەقەمەنی باروتسانی سەر بە کۆمپانیای پیشەسازی ئامێر و کیمیایی (MKE) لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا رویداوە.

میدیاکانی تورکیا دەڵێن، دوای تەقینەوەکە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و خانەوادەی کرێکارانی نیو کارگەکە لە شوێنی رووداوەکە کۆبونەتەوە. وەسیپ شاهین پارێزگاری ئەنقەرە رایگەیاند، لە تەقینەوەکەدا ٥ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

باسی ئەوەش دەکرێت کە بریندار هەیە. هەرچەندە وەسیپ شاهین پارێزگاری ئەنقەرە رایگەیاندووە کە تەقینەوەکە بەهۆی کارلێکی مادە کیمیاییەکان روویداوە، بەڵام گۆمانی ئەوە دەکرێت کە تەقینەوەکە سروشتی نەبووبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار