ئێسرائیل خۆی بۆ جەنگی راستەوخۆ دژی ئێران ئامادە دەکات

بەهۆی بەرنامە موشەکییەکەی ئێران چاودێریی وردی سوپای پاسداران دەکرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



سەرچاوەیەکی ناو سوپای ئیسرائیل ئاشکرای دەکات یەکەیەکی تایبەت بە چاودێریی 24 کاتژمێری دژی سوپای پاسداران دەستبەکاربوە و ئامادەکاریی دەکرێت بۆ جەنگی راستەوخۆ لە دژی کۆماری ئیسلامی.

پێگەی وای نێت (Ynet) لە زاری سەرچاوەیەک لە سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە؛ ئەو وڵاتە یەکەی 54ی سەر بە هەواڵگریی سوپاکەی راسپاردوە بۆ چاودێریی سوپای پاسداران و دەستنیشانکردنی ئەو شوێنانەی ئێران کە بڕیارە لە لایەن ئیسرائیلەوە بکرێنە ئامانج.

بە وتەی ئەو سەرچاویە: تەلئەڤیڤ بەهۆی تاقیکردنەوە موشەکییەکانی ئێران بڕیاری داوە ئامادەکاریی بکات بۆ جەنگی راستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی چونکە موشەکەکانی سوپای پاسداران توانای ئەوەی هەیە ئیسرائیل بکەنە ئامانج.

وای نێت ئاماژەی بەوە کردوە؛ یەکەی 54ی هەواڵگریی سوپای ئیسرائیل بەرپرسە لە دەستنیشانکردنی ئەو ئامانجانەی کە بڕیارە لە لایەن وڵاتەکەیەوە هێرش بکرێتە سەری.

بە پێی زانیارییەکانی هەواڵگریی ئیسرائیل بودجەی سوپای پاسداران بە مەبەستی پەرەپێدانی بەرنامە موشەکییەکەی زیادی کردوە و ئەوەش هەڕەشەیە بۆسەر تەلئەبیب.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار