هاوکارییەکانی چین بۆ دروستکردنی فرۆکەی بێفرۆکەوانی ئێران ئاشکرا دەکرێت

لە ساڵێکدا 500 ملیۆن پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان رەوانەی ئێران کراوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



رۆژنامەیەکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات وڵاتی چین هاوکاریی ئێران دەکات بۆ دروستکردنی فرۆکەی بێفڕۆکەوانی زیاتر بە مەبەستی رەوانەکردنی بۆ روسیا لە جەنگی ئۆکرانیا.

رۆژنامەی (وۆڵستریت جۆرناڵ)ی ئەمریکا بڵاوی کردەوە؛ لە پارچەکانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێران کە لە ئۆکرانیا خراوەتەخوارەوە پارچەی دروستکراوی وڵاتی چین دۆزراوەتەوە .

ئاماژەی بەوە کراوە لێکۆڵەرەوانی وڵاتانی رۆژئاوا لە جەنگی ئۆکرانیا لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵدا بۆیان دەرکەوتوە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێران کە لە لاین روسیاوە دژی ئۆکرانیا بەکارهێنراوە ئامێرێکی دروستکراوی چین لەو فڕۆکەیەدا بەکارهێنراوە.

ئەو لێکۆڵەرەوانە بۆیان دەرکەوتوە ئامێرەکەی چین تەنها سێ مانگ پێش رادەستکردنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆ ئێران دروست کراوە و لە فڕۆکەکەدا بەکارهێنراوە.

پێشتر وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردبو؛ روسیا بەهۆی کەمبونەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوان هێرشەکانی کەم کردوەتەوە بەڵام لە بەهاری ئەمساڵەوە جارێکی دیکە هێرشەکانی دژی ئۆکرانیا بەرفراوانتر کردوە.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ لە ساڵی 2022 زیاتر لە 500 ملیۆن پارچە و ئامێری تایبەت بە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە وڵاتانی ئیمارات، چین و تورکیا رەوانەی ئێران کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار