ئیسرائیل قەڵغانی موشەکیی سەروی دەنگ دروست دەکات

رۆیتەرز: قەڵغانەکەی ئیسرائیل دژی موشەکەکانی ئێرانە

قەڵغانێکی دژی موشەکیی هاوبەشی کۆمپانیای رافایل و کۆمپانیای Raytheon

یەک ساڵ لەمەوپێش



کۆمپانیایەکی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات قەڵغانێکی تایبەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی موشەکی بە خێرایی سەروی دەنگی دروست کردوە و ئاژانسێکی هەواڵیش ئاماژەی بەوە دەکات ئەو هەنگاوە بەهۆی موشەکێکی نوێی ئێرانەوە بوە.

کۆمپانیای رافایل تایبەت بە دروستکردنی کەرەستە و ئامێری سەربازیی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد؛ قەڵغانێکی دژە موشەکیی دروست کردوە کە توانای تێکشکاندنی ئەو موشەکانەی هەیە کە بە خێرایی سەروی دەنگ ئاڕاستەی ئامانجەکانیان دەکرێن.

ئەو کۆمپانیایە لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندوە؛ ئەمریکا و وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکە (پنتاگۆن) لە دروستکردنی ئەو قەڵغانە موشەکییە ئاگادار کراونەتەوە.

لە وردەکارییەکانی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە؛ قەڵغانەکەی کۆمپانیای رافایل سەر بە حکومەتی ئیسرائیل توانای تێکشکاندنی هەر جۆرە موشەکێکی هەیە کە زیاتر لە پێنج هێندەی دەنگیش خێراتر بێت.

ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) بڵاوی کردوەتەوە؛ هەنگاوەکەی ئەو کۆمپانیا ئیسرائیلییە کاردانەوە بوە بە تاقیکردنەوەی یەکەم موشەکی سەروی دەنگ لە ئێران کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت بە 13 هێندەی خێرایی دەنگ ئامانجەکانی دەپێکێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار