بەهۆی کحولی ساختەوە 14 کەس لە کەرەج دەمرن
خواردنەوەی مەی زیاتر لە 100 کەس ژەهراویی دەکات
دەستبەسەرداگرتنی خواردنەوە کحولییەکان لە ئێران
2 ساڵ لەمەوپێش
بەهۆی خواردنەوەی مەی ژمارەیەک کەس لە شارێکی ئێران ژەهراویی دەبن و رۆژنامەیەکیش ئاشکرای دەکات زیاتر لە 10 ژەهراویبو لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە.
رۆژنامەی (شەرق) لە ئێران بڵاوی کردەوە؛ زیاتر لە 100 کەس بە خواردنەوە کحولییەکان لە پارێزگای ئەلبورز ژەهراویبون و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون بەڵام 10 کەسیان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆکی زانکۆی پزیشکی پارێزگای ئەلبورز رایگەیاندوە؛ لە دوو رۆژی رابردودا 95 کەس بەهۆی خواردنەوە کحولیی ساختەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری کەرەج و پارێزگاکە کراون کە 40 کەسیان چارەسەریی شۆردنەوەی گورچیلە و گەدەیان بۆ کراوە.
بە پێی زانیارییەکانی شەرق خواردنەوەی کحولی ساختە لە ناوچەی ئیسلام ئاباد و حەسارەک لە شاری کەرەجی ناوەندی پارێزگای ئەلبورز بوەتە هۆی مەرگی 14 کەس و 88 کەسیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون کە دۆخی تەندروستیی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.
پۆلیسی پارێزگای کەرەج رایگەیاند؛ ئەمڕۆ شەممە چوار کەسی بە تۆمەتی دروستکردنی مەی و خواردنەوەی کحولیی ساختە دەستگیرکردوە.
لە ماوەی رابردودا خواردنەوە کحولییە ساختەکان لە ئێران بوەتە هۆی مەرگی دەیان کەس و هاوکات سزای مەی خورادنەوە بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی لێدانی 80 قامچییە و ئەگەر زیاتر لە چەندجار ئەو کارە دوبارە بکرێتەوە سزاکان قورستر دەبن.
