نۆ کەس لەسەر رووداوی نقومبوونی بەلەمەکەی کۆچبەران لە یۆنان دادگایی دەکرێن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوڵاتی

نۆ قاچاخچی بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە مرۆڤ و هۆکاری ڕودانی کارەساتی نقومبوونی بەلەمەکەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی یۆنان، لە شاری کالاماتا دادگایی دەکرێن.

رۆژنامەکانی یۆنان بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ نۆ کەس کە تۆمەتبارن بە رووداوی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران بە نزیکەی ٧٥٠ سەرنشینەوە، لە شاری کالاماتای یۆنان دادگایی دەکرێن. کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و قاچاغچێتی و دروستکردنی رێکخراوێکی تاوانکاری و چەندین تۆمەتی دیکە. 

هاوکات ئاژانسەکانی هەواڵی ئەو وڵاتە دەڵێن،  لێپرسراوانی یۆنان داوای ھاوکارییان لە ئاژانسی "یورۆبول" کردووە، بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەو رێکخراوە و دەشڵێن لە ماوەی دوو مانگیشدا ١٨ جار کۆچبەرانیان لە لیبیاوە رەوانەی ئیتاڵیا کردووە.

ھەر بەپێی میدیاکان، ئەو نۆ کەسەی تۆمەتبارن بەو رووداوە، میسرین و یەکێکیان رۆڵی گەورەی لەو رووداوە ھەبووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار