زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار کەس بۆ چارەسەری تەندروستیی سەردانی ئێران دەکەن

هاوڵاتییانی عێراق لە ریزبەندی دووەمی سەردانی نەخۆشخانەکانی ئێراندان

یەک ساڵ لەمەوپێش



ژمارەی ئەو کەسانەی بە مەبەستی چارەسەری تەندروستیی و جوانکاریی پزیشکی دەچنە وڵاتی ئێران بەرز دەبێتەوە هاوڵاتییانی عێراق دووەم دوەم گەشتیاری بیانین کە بە مەبەستی چارەسەریی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.

هاشم دەریاباری، سەرپەرشتیاری ناوەندی چاودێریی دەرمان و چارەسەریی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند؛ ژمارەی ئەو گەشتیارانەی بە مەبەستی چارەسەریی و جوانکاریی پزیشکی رو لە وڵاتەکە دەکەن بەرز بوەتەوە و لە سێ مانگی ئەمساڵیشدا 247 ناوەندی تەندروستی تایبەت کراوە بە گەشتیاران.      

دەریاباری ئاماژەی بەوە کردوە کە لە ساڵی 2022 یەک ملیۆن و 223 هەزار و 896 کەس بۆ چارەسەری تەندروستیی رویان لە ناوەندە پزیشکی و نەخۆشخانەکانی ئێران کردوە.

زۆرترین کەس لە وڵاتانی ئەفغانستان، عێراق، عۆمان، بەحرەین، پاکستان، کوەیت، ئازەربایجان، هندستان، تاجیکستان و سعودیە رویان لە ئێران کردوە بە مەبەستی چارەسەریی یان جوانکاریی پزیشکی.

بە پێی زانیارییەکانی ناوەندی چاودێریی دەرمان سەر بە وەزارەتی تەندروستیی ئێران زۆربەی ئەو کەسانە بە مەبەستی چارەسەریی رویان لە وڵاتەکە کردوە تایبەت بون بە بوارەکانی ژنان و منداڵبون، نەشتەرگەرییەکانی چاو، جوانکاریی ، دڵ و دەمار، شێرپەنجە، چارەسەری سروشتی و نەشتەرگەریی گشتیی.

ئێران لە روی سەردانی گەشتیاری تەندروستییەوە دەکەوێتە ریزبەندی 46-ەمین وڵاتی جیهان کە زۆرترین گەشتیار بە مەبەستی چارەسەری تەندروستیی و جوانکاریی روی تێدەکەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار