بەریتانیا دوو بەرپرسی باڵای سوریای بە تۆمەتی توندوتیژی سێکسی سزادا
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
حکومەتی بریتانیا سزای بەسەر وەزیری بەرگری سوریا و سەرۆک ئەرکانی سوپای سوریادا سەپاند، بەهۆی ئەوەی کە گوایە توندوتیژی سێکسی و جێندەریان لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بەکارهێناوە.
بە پێی ڕاپۆرتی فاینانشیاڵ تایمز، لەندەن سزای نوێی بەسەر ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵا سەپاندوە کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی توندوتیژیی سێکسی بەرفراوان لە سوریا و کۆماری کۆنگۆی دیموکرات.
سزاکانیش بلۆککردنی سەروەت و سامان و قەدەغەکردنی گەشتکردنی ئەو دو بەرپرسە باڵایەن بۆ بریتانیا، بڕیارەکەش بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی چالاکیی بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی سێکسی لە جەنگ دەرکراوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، حکومەتی بریتانیا سزای بەسەر عەبدولکەریم مەحمود ئیبراهیم سەرۆکی ئەرکانی سوپای سوریا، عەلی مەحمود عەباس وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە سەپاندوە، بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی سێکسی و جێندەری دژ بە هاوڵاتیانی مەدەنی.
بە درێژایی شەڕی 12 ساڵە زۆرێک لە ئەندامانی حکومەتی سوریا بەهۆی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤەوە کەوتونەتە بەر سزای نێودەوڵەتی، بەڵام ئەو ڕێوشوێنانەی بەسەر فەرماندەی سوپا و وەزیری بەرگریدا سەپێندراون، یەکەم کەسن کە گوایە توندوتیژی سێکسی بەکار دەهێنن.
سەرچاوە: Financial Times