روسیا نەخشەڕێگەیەک بۆ کشانەوەی تورکیا لە سوریا پێشکەش دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



رۆژنامەی وەتەنی سوریا رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئاستانادا کە ئەمڕۆ دەستی پێکرد و سبەینێش بەردەوام دەبێت، روسیا بۆ کشانەوەی تورکیا لە سوریا نەخشەڕێگەیەک پێشکەش دەکات.

رۆژنامەی وەتەن لە زاری سەرچاوەیەک لە حکومەتی سوریا رایگەیاند، مۆسکۆ دەیەوێت ئەنقەرە و دیمەشق رێکبکەون. بۆیەش نەخشەڕێگەیەکی ئامادە کردووە و چۆنیەتی کشانەوەی تورکیا لە سوریا دەخاتەڕوو.

رۆژنامەکە دەڵێت، دیمەشق بۆ دیالۆگ کراوەیە و بۆیەش پێویستە لایەنەکان، ئامانجی روون و ئاشکرا، چوارچێوە و میکانیزمی دیالۆگەکە دیاری بکەن. سەرچاوەکە باسی ئەوەی کردووە کە پێویستە هەردوو لایەنەکە دەست لە هەڵوێستی خۆیان لەبارەی ئەوەی لەدژی تیرۆر شەڕ دەکەن هەڵبگرن.

رۆژنامەی وەتەنی سوریا ئاماژەی بەوەکردووە کە کۆبونەوەی ئاستانا بە باشی بەڕێوە دەچێت کە لە قەزاقستان بەڕێوە دەچێت و بڕیارە، چاودێرانی ئەردەن، لوبنان، عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەشداری لە کۆبونەوەکەدا بکەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار